ZNA-هەولێر
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە فەرمانی گرتنی هەبووە . ئهمرۆ سێشهممه10ى1ى2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لە دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی كوردساتی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار . پۆلیسی سلێمانی ئهوهشی خستووهتهڕوو، دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیربكرێت . پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه،لەئێستادا تۆمەتبار ( ح، م، ر ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 289 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad