ZNA- هەولیر
ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئێران و کچی سەرۆککۆماری پێشووتری ئێران، سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
فائیزە هاشمی ڕەفسەنجانی، کجی سەرۆککۆماری پێشووتری ئێران کە لە ڕەخنەگرانی ئایەتوڵلا خامەنەیی و حکوومەتی ئێستای ئەم وڵاتەیە، زیاتر لە سێ مانگ لەمەوبەر و لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکانی ئێران دەستبەسەر کرابوو. پێشتر داواکاری گشتیی تاران ڕایگەیاندبوو فائیزە هاشمی بە پرۆپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان تۆمەتبار کراوە.
نەدا شەمس، پاریزەری فائیزە هاشمی، لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە فائیزە هاشمی سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ براوەتەوە بەڵام ئەم سزایە بڕیاری دادگای بەرایییە و هێشتا جێگیر نەبووە هەر بۆیە هیچ لێدوان و ڕوونکردنەوەیەک لەمبارەیەوە نادات.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |