ZNA- هەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند بە وردی چاوەدیریی شەڕی ئوکراینا دەکەن و و تەنیا ئەو لایەنەش لەبەرچاوناگرن کە ڕاستەوخۆ لە شەڕەکەدایە.
لە فایلێکی دەنگیدا کە ئاژانسی ئاسۆشەیتێدپرێس بڵاوی کردووەتەوە، نێد پرایس دەڵێت ئەگەر بگەینە بارودۆخێک کە بتوانین دڵنیا بینەوە حکوومەتی ئێران بە گشتی یا ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە لە تاوانی جەنگدا بەشدارن یا بەرپرسیارن، بە دڵنیاییەوە هەوڵ دەدەین ئەوان لە بەرانبەر کردەوەکانیاندا ناچار بە وڵامدانەوە بکەین.
هاوکات جەیک سۆلیڤانیش ڕایگەیاند ناردنی درۆنی کوشندە لە ئێرانەوە بۆ رووسیا بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە شەڕی ئوکراینا بەردەوامە و ئەم کارەی ئێران ڕەنگە وەک تاوانی جەنگ بێتە ئەژمار.
ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە |