ZNA- هەولێر
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئازادی ئەڵمانیا رایگەیاند، شاندێکی پارتی دیموکراتی ئازادی ئەڵمانیا سەردانی تایوانیان کرد و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تایوان کۆبوونەوە و پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی ئەڵمانیایان لەگەڵ تایوان دووپاتکردەوە.
جەختیشیکردەوە، ئەم سەردانەش پەیامێکە بۆ چین و هەر هەڕەشەیەکی سەربازیش لە ناوچەکە رێگەپینەدراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، دۆخەکە لەنێون چین و تایوان ئاڵۆزە و یەکێتی ئەوروپا و ئەڵمانیاش دەبێت پشتیوانی لە تایوان بکەن.
هاوکات، باڵیۆزخانەی چین لە بەرلین لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، سەردانی شاندی ئەڵمانیا بۆ تایوان ئاماژەیەکی هەڵەیە و بەرلین رێگەیپێنەدراوە پەیوەندی فەرمی لەگەڵ تایوان هەبێت.
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |