English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی کانادا گەمارۆی خستە سەر دوو کەسایەتی و سێ دامەزراوەی ئێرانی
ئاڵای کەنەدا
2023-01-10 [04:34 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد دوو کەسایەتی و سێ دامەزراوەی ئێرانی، بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و بەشداری لە سەرکوتی هاووڵاتیانی ناڕازی، لە لایەن ئەم وڵاتەوە گەمارۆیان خراوەتە سەر.

بە گوێرەی ئەم ڕاگەیاندراوە وەحید یامین پوور، جێگری وەزیری وەرزش و لاوان و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای لاوان، لەگەڵ موحسین قومی ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری و جێگری سەرۆکی ئۆفیسی ئایەتوڵلا خامەنەیی ئەو دوو کەسایەتییان کە ناویان لە لیستەی نوێی گەمارۆکانی کانادادایە.

هەروەها دامەزراوەی 15ی خوردادی سەر بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئیران، ڕۆژنامەی حکوومەتیی "ئێران" و "دەستەی چاوەدێریی ڕۆژنامەکانی ئێران"یش ئەو سێ دامەزراوەیەن کە گەمارۆیان خراوەتە سەر.

وەزیری دەرەوەی کەنەدا هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم گەمارۆیان ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ کۆتایی بە سەرکوتی خۆپێشاندەرانی ئەم وڵاتە بێنێت.





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad