ZNA- هەولێر
جەیک سۆلیڤان ڕایگەیاند ناردنی درۆنی کوشندە لە ئێرانەوە بۆ رووسیا بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە شەڕی ئوکراینا بەردەوامە .
سۆلیڤان گوتی ئەم کارەی ئێران ڕەنگە وەک تاوانی جەنگ بێتە ئەژمار. سۆلیڤان جەختیشی کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئیران خۆی ئەم ڕێگایەی هەڵبژاردووە کە لە چەکەکانی بۆ کوشتاری خەڵکی مەدەنیی ئوکراینا و سەپاندنی سەرما و خامۆشی بەسەر شارەکانی ئەم وڵاتەدا کەڵک وەربگیرێ.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی وتیشی لە پاش ئاشکرا بوونی ئەم بابەتە، سیاسەتی ئەورووپاش بەرانبەر بە ئێران تووشی گۆرانی بنەڕەتی بووە و گوشارەکانی ئەورووپا بۆ سەر حکوومەتی ئێران زیادی کردووە.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |