English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانکی ناوەندی عێراق: لە كۆتایی ئەو مانگە بەهای 100 دۆلار دەبێتەوە 147 هەزار دینار
2023-01-10 [05:37 AM]

ZNA-هەولێر


بانکی ناوەندی عێراق ئاشكرای كرد کەلە ماوەی دوو هەفتە و لە كۆتایی ئەو مانگەدا بەهای 100 دۆلار دەبێتەوە 147 هەزار دینار.

ئیحسان شەمران یاسری راوێژكاری بانكی ناوەندی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند: "ئاڵۆزی بەهای دۆلار و دابەزینی دینار، دۆخێکی کاتییە و لەماوەی دوو هەفتەدا واتا پێش کۆتایی مانگی كانوونی دووەم بەها و نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ ئاسایی خۆی 100 دۆلار بەرامبەر 147 هەزار دینار دەبێت."

‎ئاماژەی بەوەش دا بانکی ناوەندی پابەندە بە بڕیارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەتایبەت ئەو وڵاتانەی نابێت دۆلاریان بۆ بچێت، گوتیشی: "ئێمە پلاتفۆرمی ئاڵۆگۆڕی دۆلارمان داناوە بۆ ئەوەی دۆلار بۆ شوێنی راستەقینەی خۆی بچێت و رێكبخرێتەوە."

راوێژكاری بانكی ناوەندی عێراق دەشڵێت: "دۆخی دارایی دەوڵەت زۆر جێگیرەو پارێزگاری بانکی ناوەندیش لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانان کۆبووەوە و رێنوێنی دا کە پشت بە وردبینی یان مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بانکەکان ببەستن و پێویست ناکات مامەڵە لەگەڵ مەزەندەکەر و ناوەندەکان بکرێ."

ئەو لێدوانەی بانكی ناوەندی عێراق لە كاتێكدایە ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەهای 100 دۆلار 161هەزار دیناری تێپەڕاند.





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad