ZNA_ هەولێر
لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شارەكە، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی، پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامێكی 30مەتری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ كرا.
درێژایی شەقامەكە (1300)م، لەسەر بودجەی پارێزگەی دهۆك و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ كراوە و كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هەیە و دەبێتە هۆی ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییانی ئەو شوێنە.
جگە لەم پرۆژەیە، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شارەكەدا جێبەجێ كراون و بەپێی پلانی شارەوانی پرۆژەی دیكەش جێبەجێ دەكرێن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |