ZNA - هەولێر لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی کاراباو، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلدترافۆرد میوانداری یانەی چارلتۆن ئەتلەتیکی کرد.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی مانچستەر یونایتد توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە چارلتۆن بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 21 یاریزان ئەنتۆنی مانچستەری کردە خاوەن گۆلێک.
لە تایمی دووەمدا و لە دوا خولەکەکانی یاریەکە مارکۆس راشفۆرد دوو گۆڵی تری لە خولەکەکانی 90 و 94 بۆ شەیتانە سوورەکان تۆمارکرد.
لە یاریێکی تری هەمان قۆناغدا، یانەی نیوکاسل یونایتد رووبەڕووی یانەی لیستەر سیتی بوەوە و بە دوو گۆڵی دان بران و گیلانتۆن یاریەکەی لێبردەوە.
بەم ئەنجامانە، مانچستەر یونایتد و نیوکاسل سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە بەدەستهێنا و چارلتۆن و لیستەر سیتی ماڵئاواییانکرد.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |