ZNA - هەولێر لە دەستپێکی یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی پارمای کرد.
لە ئەنجامدا یانەی ئینتەر میلان بە ڕیمۆنتادا و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پارمای بردەوە.
لە تایمی یەکەمدا پارما گۆڵێکی یان لە خولەکی 38 لە ڕێگەی یاریزان ستانکۆ یۆریچ تۆمارکرد و ئەو تایمە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 88 لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی یەکسانی بۆ ئینتەر کردەوە و یاریەکە چووە دوو تایمی زیادکراو.
لە خولەکی 110ی تایمی زیادکراودا ئەچێربی گۆڵی دووەمی ئینتەری کرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
بەم سەركەوتنە یانەی ئینتەر میلان سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە بەدەستهێنا، یانەی پارماش ماڵئاواییکرد.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |