ZNA – هەولێر
ئاژانسەكانی روسیا رایانگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو سێشەممە، شاری سۆلیدار لەهەرێمی دۆنێتسك لەئۆكرانیا، كەوتە ژێر دەستی یەكەی (ڤاگنەر) ی سوپای روسیا .
دینیس پۆشیلین، سەرۆكی هەرێمی دۆنێتسك، رایگەیاند: شاری سۆلیدار لەهەرێمی دۆنێتسك، كەوتە ژێر دەستی هێزەكانی روسیا.
یفگینی بریگۆجین دامەزرێنەری كۆمپانیای ڤاگنەری سەربازی رایگەیاند: دوای شەڕو پێكدادانێكی قورس، یەكەی " ڤاگنەر" كۆنتڕۆڵی شاری سۆلیداریان كردووە.
بریگۆجین گوتیشی: یەكەی ڤاگنەر یەكەیەكی سەربازی تایبەتە، كۆنتڕۆڵی تەواوەتی شاری سۆلیداری كردووە و ئەمڕۆش ژمارەی دیلەكان و كوژراوان ئاشكرا دەكرێت.
هێزەكانی ئۆكرانیا چەند ڕۆژێكە شەڕ دەكەن بۆ ئەوەی شاری سۆلیدار لەژێر دەسەڵاتی خۆیان بهێلنەوە، بەڵام هێزەكانی روسیا لەگەڵ هێزەكانی ڤاگنەر و هێزەكانی هەرێمی دۆنێتسك بەشداری شەڕەكەیان كردووە تاوەكو شارەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە.
س/سكای نیوز
و/جەنگاوەر
ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە |