ZNA – هەولێر
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 پلەی رێختەر سنوری پارێزگای دهۆکی هەژاند.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشممە،11-1-2023، بوومەلەرزەیەک سنوری پارێزگای دهۆکی هەژاند.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر 6:5 خولەكی بەیانی بە کاتی ناوخۆ بووە و لە دووری 37 کیلۆمەتر لە پارێزگای دهۆک بووە و گوڕەکەی 3.5 پلەی رێختەر بووە.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |