ZNA – هەولێر
لە وێستگەی شەمەندەفەری "گار دونورد" لەشاری پاریس كەسێك بەچەقۆ هێرشی كردەسەر خەڵك و چەند كەسێكی بریندار كرد و دواتر دەستگیركرا لەلایەن پۆلیسەوە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی فەرەنسا بەبێ ئەوەی ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگەیاند، ئەمرۆ چوارشەممە،11-1-2023، لە وێستگەی شەمەندەفەری "گار دونورد" لەشاری پاریس كەسێك بەچەقۆ هێرشی كردەسەر خەڵك و چەند كەسێكی بریندار كرد، دواتر لەلایەن هێزەكانی پۆلیس بەگوللـە هێرشكارەكەی بریندار كرا و ، دواتر دەستگیریان كرد.
سەرچاوەكە گوتیشی: هاتووچۆ لەشوێنی ڕووداوەكە ڕاگیراوە، بەڵام دوای ئەوەی هێرشكارەكە دەستگیر كراوە، پۆلیس دەوری شوێنەكەی داوە، دواتر ژیان ئاسایی دەبێتەوە لەوێستگەكە.
وێستگەی "گاردو نورد" لەپاریس وێستگەیەگەیی ناوەندی شەمەندەفەریە كە بەرەو لەندەن پایتەختی بەریتانیا و رۆژئاوای ئەوروپا دەچێت.
س/جەزیرە
و/جەنگاوەر
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |