ZNA-هەولێر
هاتووچۆی هه‌ولێر بڕیارێكی نوێی سه‌باره‌ت به‌نه‌هێشتنی جه‌نجاڵی و گله‌یی هاووڵاتییان له‌سه‌نته‌ره‌كانی پشكنینی ئۆتۆمبێل راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه11ى1ى2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند: بە مەبەستی نەهێشتنی جەنجاڵی و گلەیی هاووڵاتیان لە سەنتەرەکانی پشکنینی ئوتومبێل، بەهۆی قەرەباڵغی زۆرەوە، بڕیار درا بە درێژکردنەوری ماوەی کارکردنی سەنتەرەکانی پشکنینی (32ی پاڕک وگوێڕ وکەسنەزان)، بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە: 1- سەنتەری پشکنینی 32ی پاڕک لەڕۆژی یەکشەم تاکو پێنجشەممە، لە کاتژمێر8ی بەیانی تاکوتەواوکردنی پشکنینی کۆتا ئوتومبێل لەسەنتەرەکە. 2- سەنتەرەکانی پشکنینی گوێڕ و کەسنەزان، لەڕۆژانی یەکشەممەو دووشەممە لەکاتژمێر8ی بەیانی تا تەواوکردنی پشکنینی کۆتا ئوتومبێل لەسەنتەرەکان،وەڕۆژانی تری هەفتە تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی دەبێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad