ZNA - هەولێر
کۆمیسێرێکی باڵای مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێ لە سێدارەدانی خۆپێشاندەران لە ئیران جۆرێکە لە کوشتاری حکوومەتە.
فۆلکێر تورک لە لیدوانێکدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە ئامانجی حکوومەتی ئێران لە لەسێدارەدانی هاو٢وڵتیان، ترساندن و تۆقاندنی خەڵک و سەرکوتی نەیارانە و جەختیشی کردەوە کە ئەو ژمارە زۆرەی لەسێدارەدان لە دژی خۆپێشاندەرانی ئیرانی جۆرێکە لە کوشتاری بە مۆڵەت لە لایەن حکوومەتی ئەم وڵاتەوە.
فۆلکێر تورک جەختیشی کردووەتەوە کە سزادانی هاووڵاتیان بەم شێوازە توندە تەنیا لەبەر ئەوەی لە مافی سەرەتایی خۆیان وەک بەشداری لە خۆپێشاندان کەڵکیان وەرگرتووە، جۆرێکە لە کوشتاری حکوومەتی و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |