English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق دامەزراوە حکوومییەکان پابەند دەکات به‌فرۆشتنی كاڵا و خزمه‌تگوزاری به‌نرخی بانکی ناوەندی بێت
2023-01-11 [01:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

حکوومەتی عێراق سەرجەم دامەزراوە حکوومییەکان پابەند دەکات بە فرۆشتنی کاڵا و نرخی خزمەتگوزارییەکانی ناو عێراق بە دینار بە نرخی بانکی ناوەندی کە هەر دۆلارێک بە ١٤٧٠ دینار دیاری کراوە.

لەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار وکاریگەرییەکانی لەسەربازاڕ و کڕینی شمەک لە لایەن هاووڵاتییانەوە لەبازاڕەکانی ناوخۆدا و لەمبارەیەوە جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە رێکاری پێویست بۆچارەسەرکردن و پاڵپشتکردنی دراوی نیشتمانیی بگیرێتەبەر و لەم چوارچێوەیەدا ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەسەر چەند رێکارێک داوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەو رێکارانە خراوەتەڕوو کە ئەنجوومەنی وەزیرانی بڕیاری گرتنەبەری دراوە لەوانە پابەندکردنی سەرجەم دامەزراوە حکوومییەکان بە فرۆشتنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی ناو عێراق بە دینار و بەنرخی بانکی ناوەندی کە ١٤٧٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک دیاری کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەم رێکارانە کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە، بەتایبەتی نووسینگەکانی هێڵی ئاسمانی نیشتمانیی و بیانی و ئاژانسەکانی بازرگانی و کۆمپانیاکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت و فڕۆشی کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوونی وەبەرهێنان، هەروەها جەختکردنەوە لەوەی کە نرخی کاڵاکان و خزمەتگوزارییەکان بە دیناری عێراقی بەگوێرەی نرخی بانکی ناوەندی دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە بانکی ناوەندی هەڵدەسێت بە فڕۆشتنی دۆلار بە لایەنەکانی هاتوو لەو رێکارانە بەو نرخەی کە بانکی ناوەندی بڕیاری لەسەرداوە بەنرخی ١٤٦٠ دینار بۆ هەردۆلارێک بۆ حەواڵەکردنەکان و بە ١٤٥٥ دیناریش بۆ هەر دۆلارێک بۆ رووماڵکردنی قەواڵەکان، ئەویش پاش بەڵێندان بە ئەنجامدانی مامەڵەی فرۆشتن بە دیناری عێراقی، ئەمەش لە ماڵپەڕە فەرمییەکانی ئەولایەنانەدا رادەگەیەنرێت لە بنکەکانی فرۆشتندا.

ئەوەش هاتووە کە بانکی ناوەندی پێویستە میکانیزمێکی ئاسان دەربکات لە ماوەی یەک هەفتە لە دەرچوونی ئەم بڕیارەوە و لەم ماوەیەدا کەرتی تایبەت کە لەم رێکارانەدا هاتووە دەتوانن دۆلاریان دەست بکەوێت بەنرخی فەرمی، هەروەها بانکی ناوەندی هەڵدەستێت بەدابینکردنی حەواڵەکانی کەرتی تایبەت بەنرخی فەرمی بۆ دەرەوەی عێراق بۆ بەجێهێنانی پابەندییە دەرەکییەکانیان.

 

AA





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad