ZNA-هەولێر ئەمرو چوار شەممە رێکەوتی 11-1-2023 لە دیوانی پارێزگا بە سەرپەرشتی عەقید خەسرۆ بەریوەبەری کاروباری ناوخۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە پرسی ئابووری و پێداویستییەکانی پارێزگای هەولێر بەرێوە چوو، تێدا گفتوگۆ لەسەر رەهەندە ئابوورییەکانی شاری هەولێر و پێداویستتیەکانی هاوڵاتیان و پلان و ئامادەباشییەکان کرا…
شایەنی باسە بەرێوەبەری سامانی ئاژەل و بەرێوەبەری ڤیتیرنەری هەولێر و بەرێوەبەری چاودیری بازرگانی هەولێر و بەرپرسی ئابووری ئاسایشی هەولێر و سەرۆکی کۆمەلەی پەلەوەران و بەرێوەبەری گۆشتگەی هەولێر ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون…
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |