ZNA : هەولێر بەشێک لە خەڵکی بەدەست وەرینی قژیانەوە دەناڵێنن و ئەوەش دەبێت بزانرێت کە هەندێك هەڵە هەیە رەنگە بیکەن لە خووەکانی ڕۆژانەیاندا کە هۆکارن بۆئەوەی قژ زیاتر بوەرێت
. بۆئەوەی پارێزگاری لە نەرمی و پڕی قژ بکرێت گرنگە واز لە هەندێك خووی هەڵە بهێنن کە هۆکارن بۆ زیادبوونی وەرینی تاڵەکانی قژ، وەك ماڵپەڕی " alwatanvoice" باسی کردووە، بەم جۆرە
: یەکەم: زۆر رەنگکردنی قژ
. دووەم: شۆردنی قژ بە ئاوی گەرم
. سێیەم: بەستنی قژ بەشێوەیەکی توند
. چوارەم: زۆر بەکارهێنانی بەرهەمەکانی قژ خاوکردنەوە
. پێنجەم: زۆر زۆر چوونە بەر خۆر شەشەم: درەنگ شتنی قژ
. حەوتەم: خورانی پێستی سەر بەهۆی هەستیاری و هەوکردنەوە
هەشتەم: قژ وشککردنەوە بەشێوەیەکی خراپ
. نۆیەم: فەرامۆشکردنی ژەمەکان و کەمی ماددە خۆراکییە پێویستەکان.
ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە |