English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووه‌وه‌
2023-01-11 [04:52 AM]

ZNA-ھەولێر


ه‌مڕۆ چوارشەممە 1/11 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە بەغدا له‌گه‌ڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و چارەسەکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، بەتایبەتی کێشەکانی پەیوەندیدار بە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدرال بۆ ساڵی 2023 و پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدرال.

سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەتی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدرال و جێبەجێکردنی ماددەی 140 و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال کردەوە.

675

ف





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad