ZNA - هەولیر
فەڕەنسا دەڵێت بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە ڕەت ناکاتەوە.
ئان کلێر لۆژاندێر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بۆ سزادانی ئەو لایەنانەی لە سەرکوتی خەڵک بەرپرسیارن ئامادەیە و لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپاش خەریکی کارکردن لەسەر پەکێجێکی نوێی گەمارۆکان لە دژی ئێرانن.
ئاماژەی بەوەش کرد کە فەڕەنسا بەر لەوەی پرۆژەکان تاوتوێ بکرێن هیچ پلانێک ڕەت ناکاتەوە و یەک لەوانەش بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانە. جەختیشی کردەوە کە سوپای پاسداران و فەیلەقی قودس لە ساڵی 2010 بەملاوە بە هۆی بەشداربوونیان لە پەرەپێدانی چەکی کۆمەڵکوژ، چەندین جار لە لایەن ئەورووپاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |