ZNA : هەولير پزیشکێکی پسۆڕی دەرمان ئاماژەی بە ١٠ خواردن کردووە کە دەتوانن خوێنبەرەکانی ناو جەستە بکەنەوە و نەهێڵن دابخرێن. "ئەحمەد زەکی" پزیشکی تایبەت بە دەرمان، لە گرتەڤیدیۆیەکدا کە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بە ١٠ خواردن داوە کە خوێنبەرەکانی جەستە دەکەنەوە و ناهێڵن دابخرێن، کە بریتین لەمانە
: ١. سیر: کەڵەکەبوونی کۆلیسترۆڵی ناو خوێنبەرەکان ناهێڵێت
. ٢. هەنار: جەڵتەی دڵ و مێشک ناهێڵێت
. ٣. نیسک: سەرچاوەی پۆتاسیۆمە و کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە
. ٤. پرتەقاڵ: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین
cو ریشاڵییەکان کە کۆلیسترۆڵەکانی ناو خوێنبەرەکان دەمژێت و کەمیان دەکاتەوە
. ٥. بادەم: سوودی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشی شەکر هەیە. ٦. ماسی سەردین: دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا-٣ کە رێگە لە رەقبوونی خوێنبەرەکان دەگرێت
. ٧. چەوەندەری سوور: پڕیەتی لە دژە ئۆکسانەکان. ٨. ئاڤۆکادۆ: بە هەمانشێوە پڕیەتی لە دژە ئۆکسانەکان کە هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە
. ٩. شۆکۆڵاتە: ئەمیش دەوڵمەندە بە دژە ئۆکسانەکان
w. ١٠. زەردەچەوە: دژە هەوکردنە، هەروەها فشاری بەرزی خوێن کەمدەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە |