هەولێر : ZNA
لالەنگی چەندین سودی تەندروستیی بۆ مرۆڤ هەیە؛ بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەڤیتامین سی، کە سیستەمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات، هەروەک هەڵمژینی ئاسن لەخۆراک باشتردەکاتو یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات
.
لای خۆیەوە سەنتەری فیدراڵیی بۆ خۆراک لەئەڵمانیا ڕایگەیاندوە؛ لالەنگی ڤیتامینەکانی Eو B12و B7ی تێدایە کە بە"بایۆتین"یش ناسراوە، کە گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ تەندروستییو جوانیی پێستو قژو نینۆکەکان
.
جگە لەوەش، لالەنگی سیلینیۆمی تێدایە کە کاریگەریی دژە ئۆکسانی هەیە، هەروەک سینێفرینی تێدایە کە کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت، جگە لەبونی پێکهاتەی نۆبیلتین کە یارمەتیی سوتاندنی چەورییو بەدەستهێنانی جەستەیەکی ڕێک دەدات.
لالەنگی کرداری هەرسکردن ئاساندەکاتو سودی هەیە بۆ ئەوکەسانەی کێشی لەشیان دادەبەزێنن، پزیشکانیش دەڵێن، خواردنی لالەنگی مرۆڤ لەجەڵتەی دڵو مێشک دەپارێزێت، هەروەها ڕێگریدەکات لەتوشبون بەنەخۆشی شێرپەنجە
.
لالەنگی پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکاتو خوێن پاکدەکاتەوە، هەروەها لالەنگی بۆ یافرەتانی دووگیانیش بەسودەو تەندروستیی دایکو کۆرپەکە دەپارێزێت.
ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە |