English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رەوتی سەدر: ئێران نایهەوێت عێراق لە وڵاتانی عەرەبی نزیک بێتەوە
دیدار مقتدی صدر از عربستان/آرشیو
2023-01-11 [05:47 AM]

​ZNA - هەولێر


عیسام حوسێن سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتی سه‌در دەڵێت، بابه‌تی تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی گه‌لی عێراق له‌گه‌ڵ گه‌لانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئێرانی نیگه‌رانكردووه‌.

بە گوتەی عیسام حوسین، ئێران نایهەوێت ئه‌م لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ هه‌بێت تاوەکو په‌ره‌ به‌ جوڵه‌ی گه‌شتیاری و پرسی ئابووری و وه‌به‌رهێنان بدرێت.

عیسام ده‌ڵێت، ئێران كێشه‌و گرفتی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا هه‌یه‌ و نایه‌وێ له‌عێراق نزیك ببنه‌وه‌ و عێراقییه‌كان و گه‌لی عه‌ره‌بی پێكه‌وه‌بن، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كان بچووك بكاته‌وه‌.

ده‌شڵێت، ئێران 40 ساڵه‌ به‌خۆی ده‌ڵێت كۆماری ئیسلامییه‌، بەڵام ناڕەزایەتی ئەمڕۆ بۆ ناونانی کەنداوی عەرەبی لە جیاتی کەنداوی فارس ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کۆمارێکی نیشتمانییە نەک کۆماری ئیسلامی .





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad