ZNA- هەولێر
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، توانای قاچاخچییەکان لە گەشەکردندایە و کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان بۆ رێگریكردن له مادده هۆشبه‌ره‌كان ئەستەمە.
خالد عه‌تییه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵگه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ گوتی: بۆ ساڵی 2023 خۆیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاماده كردووه و دووپاتیكرده‌وه، ئێمە لەبەردەم مەترسییەکی دەرەکی و ناوخۆییداین.
گوتیشی: كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان كارێكی ئاسان نییه و وێڕای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان، قاچاغچییانی مادده هۆشبه‌ره‌كان تاكتیكی خۆیان گۆڕیوه و ته‌نیا له ماوه‌ی ساڵی 2022 نزیكه‌ی 16 هه‌زار تۆمه‌تبار له عێراق ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها گوتی: بازرگانان سه‌ره‌تا به پێدانی بێ به‌رامبه‌ری ئه‌و ماددانه كه‌سانی مێردمنداڵ ده‌كه‌نه ئامانج، تا ئاڵووده ده‌بن و ناچاریان ده‌كه‌ن به‌كاری بهێنن و ره‌واج به ماده‌كان بده‌ن و ئێستا بانده‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان چه‌كدارن، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ین له ماوه‌ی ئه‌مساڵ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریش له‌گه‌ڵیان رووبدات.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |