هەولێر : ZNA خواردنەوەی قاوە پێش نانی بەیانی خوویەکە زۆرکەس کەس ئەنجام دەدەن بەڵام زیانی بۆ جەستە هەیە لەوانەیە بەرزکردنەوەی رێژەی شەکری خوێن و دوودڵی و ڕاڕاییەکی بەهێزی لێبکەوێتەوە
. ماڵپەڕی "Healthline" لە بابەتێکی تەندروستیدا باس لەو زیانانە دەکات کە ڕوودەدەن لە ئەگەری خواردنەوەی قاوە پێش نانی بەیانی، کە ئەمانەن
: ١. رێژەی شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە، باشترە دوای نانخواردن، قاوەکە بخورێتەوە
. ٢. قاچەکان تووشی لەرزین دەبن، ئەمەش بەهۆی بەرزکردنەوەی رێژەی شەکرە لە خوێندا کە قاچەکان تووشی لەرزین دەکات
. ٣. پێستت وشک دەکاتەوە، چونکە قاوە خواردنەوەیەکی بەهێزە وا دەکات ئاوی زۆر لەدەستبدەیت
. ٤.تووشی دوودڵی و راڕایی زۆر دەبیت، لەکاتی خواردنەوەی قاوە بە سکی ناشتاو کافاین وا دەکات زۆرتر چالاک بیت و دڵ خێراتر لێبدات و تووشی راڕایی و دوودڵی ببیت.
ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە |