ZNA - هەولێر لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید رووبەڕووی یانەی ڤالانسیا بویەوە.
لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یاریەیكە بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە بە سێ گۆڵ بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا یانەی شاهانە بە لێدانی سزای کەریم بنزیما لە خولەکی 39 بە پێشکەوت.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 46 ساموێل لینۆ گۆڵی یەکسانی بۆ ڤالانسیا کردەوە و یاریەکەش تا تەواوبوونی دوو تایمی زیادکراو بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات و یاریەکە چووە لێدانە یەکلاکەرەوەکان.
لە لێدانە یەکلاکەرەوەدا ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی چوار بە سێ گۆڵ یاریەکەی لە ڤالانسیا بردەوە و لەو یاریی كۆتاییدا رووبەڕووی براوەی نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ بیتیس دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |