ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی 18ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئانجیەی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی پاریس توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە میوانەکەی بباتەوە.
گۆڵەکانی یاریەکەش هەریەکە لە یاریزانان هوگۆ ئیکیتیکی و لیۆنێل مێسی لە خولەکی 5 و 72 تۆماریانکرد.
بەم سەركەوتنە، یانەی پاریس سانجێرمان بە کۆکردنەوەی 47 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد بە جیاوازی شەش خاڵ لەگەڵ لانسی دووەم.
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |