ZNA - هەولێر لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی کاراباو، یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ساوسامپتۆن بویەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ساوسامپتۆن کۆتاییهات و سیتیزنی دوورخستەوە.
گۆڵەکانی ساوسامپتۆن هەریەکە لە سیکۆ مارا و موسا دیگینیبۆ لە خولەکەکانی 23 و 28ی تایمی یەکەمدا تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامانە، یانەی مانچستەر سیتی ماڵئاوایی لە جامەکە کرد و ساوسامپتۆنیش گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە |