هەولێر : ZNA بوونی کیسی ورد لەسەر هێلکەدان یەکێکە لە گرفتە باوەکانی خانمان کە هۆکارەکەی بەهۆی زۆر دەردانی هۆڕمۆنی ئەندرۆخینەوەیە، لە ئەنجامدا مووی زیادە و زیپکە لە ڕوخساری ئافرەتان دروست دەکات
. ماڵپەڕیonlymyhealthهیندی لەبابەتێکدا ئاماژەی بە سێ چارەسەری سروشتیی کردووە کە یارمەتیدەردەبن لە نەمانی کیسی سەر هێلکەدان
. شمڵی: لە زۆربەی خواردنەکاندا بەتایبەت نان بوونی هەیە و ماددەی ڕیشاڵی و مەگنیوسیۆمی تێدایە، ئاستی ئەنسۆلین لە خوێندا ڕادەگرێت و قەبارەی کیسەکان بچوک و کەم دەکاتەوە
. سرکەی سێو: کێشی لەش و قەبارەی کیس بچوک دەکاتەوە، ئاستی شەکر لە خوێندا دادەبەزێنێت و بڕی کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە
. زەردەچەوە: یەکێکە لە بەهاراتە باوەکان و هەستیریی ئەنسۆلین ناهێڵێت و بۆ نەمانی کیس و دەرکردنی ژەهر لە جگەردا بەسوودە.
ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە |