هەولێر : ZNA خواردنی باینجان بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەن گەدەیەکی بەهێزن سودێکی تەندروستی باشی هەیە
. بەڵام ئەو کەسانەی کە کێشەی قەڵەوی ،هەوکردنی کورچیلە ، پەرکەم ، رۆماتیزمە ، ئازاری گەدە و خراپی هەرس کردنیان هەیە پێویستە لە خواردنی باینجان دوور کەونەوە چونکە زیان بە لەشیان دەگەیەنێت
. هەروەهاخواردنی باینجان بەكاڵی بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشی تەنگە نەفەسییان هەیە زیانبەخشە بەڵام ماددە خۆراكیە لەهەمان كاتدا سودگەلێكی گەورەی هەیە كە ئەوانیش نەرم كردنەوەی سینەیە و دەرمانێكی گونجاویشە بۆ ئەو كەسانەی بەزەحمەت میزیان بۆ دەكرێت
, هەروەها باینجان سودی بۆ زۆر نەخۆشی دیكە هەیە لەوانەش قەبزی و نەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكانی خوێن , ئەو ڕیشاڵانەی لەم ماددە خۆراكیەدا بوونی هەیە ڕێگری دەكات لەشێرپەنجەی گەدە , باینجان بڕێكی زۆری ڤیتامین و ماددەی جۆراوجۆری كانزایی لەخۆدەگرێت بۆیە پێویستە ناوبەناو باینجان لەبەرنامەكانی خواردنماندا بێت تاوەكو سودەكانی ئەم ماددە خۆراكیە گرنگەمان لەدەست نەچێت.
ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە |