ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، یەكەمین كۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەنجامدا.
لە كۆبوونەكەدا، دیاریكردنی هێلەگشتییەكانی شێوازی خزمەتكردنی هاوڵاتیان، بە تایبەت لە رووی كارگێڕی و خزمەتگوزاری، پێشوازیكردن لە سەردانیكەرانی فەرمانگە میرییەكان و رایی كردنی مامەڵەكانیان باس کرا.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پەیڕەوكردنی سیاسەتی كاركردنی بەگرووپ(Team work) لە سیستمی كارگێڕیدا لە گرنگترین هەنگاو و دەستكەوتەكانی ئیدارەی سۆران ناوبرد.
ھەڵسەنگاندنی فەرمانبەران لە سەر بنەمای کارامەیی بنەمای سەرەکی پێشخستنی کارەکان دەبێت.
كۆبوونەوە، بە ئامادەبوونی هەریەك لە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ کاروباری کارگێڕی، بەڕێوەبەرە گشتییەكانی تەندروستی، پەروەردە، شارەوانی، كشتوكاڵ، وەبەرهێنان، شەهیدان و گەشتوگوزار بەڕێوەچوو.
راگەیاندنی ئيدارەی سەربەخۆی سۆران
12ی كانوونی دووەم 2023
ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە |