ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۰۲۳/۱/۱۱ (ساسان عەونی) وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزار سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری کرد لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و کارمەندانی لێژنەی پێدانی مۆڵەت کۆبوونەوە و کە پێک هاتبوون لە د. (چواس عبدالهادی) بەڕێوەبەری گشتی نەخشەدانان و ئاوەدانی لە وەزارەت و ئەندازیار( عبدالواحد ئەحمەد) سەرۆکی شارەوانی هەولێر و جێگری سەرۆکی شارەوانی و ژمارەیەک لە بەرپرس و کارمەندانی لێژنەی مۆڵەت و هۆبەی ڕایی کردنی ئیش و کاری هاوڵاتیان کرد،
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا تەواوی ڕوونکردنەوەو زانیاریەکان خرایە بەردەست جەنابی وەزیر و چۆنیەتی ڕایی کردنی کاروباری هاوڵاتیان بە شێوەیەکی ڕێک و سیستماتیک
وە لە ئێستادا کارەکان زۆر بە چالاکی و بەپێی ڕێنماییەکان بۆ گشت سنوری سەرۆکایەتی بە یەک چاو بە یەکسانی
جێ بەجێ دەکرێت،
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار سەردانی چەند بەشێکی تری کرد وەک نەخشەدانان و پرسگە و هەروەها دەست خۆشی خۆی دوپات کردەوە لە ئەنجامدانی کارەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە |