ZNA- هەولێر
سێرجیۆ ماتارلا لە ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی بڕوانامەی دەستبەکاربوونی باڵوێزی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئیتالیا سەرکوتی خۆپێشاندانەکانی ئێران و دەرچوونی سزای لە سێدارەدانی بە کارێکی وەحشیانە وەسف کرد.
ڕۆژنامەی لاریپابلیکای ئیتالیا بڵاوی کردووەتەوە سێرجیۆ ماتارلا جیا لەوەی وەک سەرۆککۆماری ئیتالیا سەرکوتی خۆپێشاندانەکانی ئێرانی ئیدانە کردووە ڕایگەیاندووە وەک تاکێکیش لەم سەرکوت و لەسێدارەدانانە زۆر تووڕەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لانی کەم 110 کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی ئێران مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە |