ZNA - هەولێر
لە چوار مانگی ڕابردوودا نزیکهی 70 ڕۆژنامەنووسی ئێرانی لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی ئێراندا دەستبەسەر کراون
ئەنجومەنی پیشەیی رۆژنامەنووسانی پارێزگای تاران ڕایگەیاند لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی ئیراندا تا ئێستا نزیک 70 رۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون. زیاتر لە نیوەی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کراون و 30 کەسیشیان تا ئێستا هەر وا دەستبەسەرن.
ئەنجومەنی پیشەیی ڕۆژنامەنووسان دەڵێت هەر لەم ماوەیەدا ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان بۆ لێپرسینەوە و لێپێچینەوە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بانگ کراون.
ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە |