ZNA - هەولێر لە یاریەکانی جەولەی سێیەم و کۆتایی یاریەکانی جامی کەنداو هەڵبژاردەی عێراق ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی یەمەن بویەوە.
لە ئەنجامدا عێراقی خاوەن خاک یاریەکەشی بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
لە تایمی یەکەمدا موستەفا نازم لەخولەکی 40 گۆڵێکی بۆ عێراق تۆمارکرد و تایمی یەکەم بەو گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا هەڵبژاردەی عێراق ئاستێکی باشتریان پێشکەش کرد و کۆنتڕۆڵی یاریەکەیان کرد،
توانیان چوار گۆڵی تر لە خولەکەکانی 64 و 74 و 75 و 88 لە ڕێگەی هەریەکە لە ئەیمەن حسێن دوو گۆڵ و ئەمجەد عەتوان و حسێن عەلی تۆماربکەن.
بەو بردنەوەیەش عێراق بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ بەپێشەنگی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |