ZNA - هەولیر
بە هۆی تەقەی کەسانی نەناسراو لە خاڵێکی پشکنینی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، سەربازێکی ئێرانی کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون
محەممەد قەنبەری، فەرماندەی هێزی پۆلیسی پارێزگای سیستان وبەلووچستان رایگەیاند شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ژمارەیەک ئاژاوەگێڕ تەقەیان لە خاڵێکی پشکنینی هێزی پۆلیس کردووە و لە ئەنجامدا سەربازێک بە ناوی یەعقووب دێموردە کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بە ناوەکانی محەممەد قیامی و حسێن پارسا بریندار بوون.
تا ئێستا شوناسی هێرشبەرەکان ئاشکرا نەکراوە.
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |