|
ZNA:هەولێر ئەنەناس چەند سوودێکی گرنگی هەیە لەوانە:-
یەكەم: بەرگری لەش بەهێز دەكات، ئەنەناس دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C ئەگەر رۆژانە بخورێت بە رێژەیەكی باش ڤیتامین بە لەش دەبەخشێت، ئەم ڤیتامینە بە دژەئۆكسیدێكی بەهێز دادەنرێ و دەتوانێ ڕێ لە زیانی خانەكان بگرێت، بۆیە بە ئامێری بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری دادەنرێت، تەنانەت ڕێ لە نەخۆشی دەگرێت و چارەسەری دەكات وەكو ئازاری جومگە و نەخۆشی دڵ.
دووەم: ئێسك بەهێز دەكات، ئەنەناس دەوڵەمەندە بە مەنگەنیز، ئەم كانزایە گرنگە بۆ باشتركردنی تەندروستی ئێسك و شانەكانی ئێسك، ڕێ لە كەمپتەوی ئێسك دەگرێت بەتایبەتی لە قۆناغەكانی پێش نەمانی سووڕی مانگانە.
سێیەم: بەهێزە بۆ چاوەكان، بەهۆی بوونی ئەو دژەئۆكسیدەی كە تێیدایە لەگەڵ ڤیتامین C ئەنەناس كاریگەری مەترسییەكانی ڕزینی ماكۆلار كەم دەكاتەوە كە دەبێـتە هۆی پیربوونی چاوەكان و كوێربوون.
چوارەم: هەرسكردن باشتر دەكات، بەهۆی بوونی ئەو ڕیشاڵە خۆراكیانەی لە ئەنەناسدا هەیە، یارمەتی هێشتنەوەی تەندروستی گەدە دەدات و ریخۆڵەكان لە نەخۆشی دەپارێزێت، هەروەها ئەنەناس دەوڵەمەندە بە برۆمەلاین ئەم ڕژێنە یارمەتی پچڕانی پرۆتین دەدات و هەرسكردن باشتر دەكات.
پێنجەم: شێرپەنجە، ئەم نەخۆشییە بە هۆكارێكی سەرەكی مردن دادەنرێت لە جیهاندا، خواردنی ئەنەناس یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی شێرپەنجەی كۆڵۆن دەدات، ئەو برۆمەلاینەی كە تێیدایە ڕێ لە گەشەی خانە شێرپەنجەیییەكان دەگرێت.
شەشەم: یارمەتی چاكبوونەوەی برین دەدات، كاتێك لەش تەندروست بێت برین بە شێوەیەكی خێراتر چاك دەبێتەوە، چەند حاڵەتێك هەن كە چاكبوونەوەی برین خێراتر دەكەن وەكو شەكرە، نەخۆشی دڵ، پیربوون، بەڵام برۆمەلاین یارمەتی چاكبوونەوەی برین دەدات و تەنانەت هەوكردنی پێست كەم دەكاتەوە و پێست لە سووتانەوە دەپارێزێت.
حەوتەم: رێ لە خوێنمەیین دەگرێت، برۆمەلاین ڕێ لە خوێنمەیین دەگرێت، ئەگەر مەترسی مەینی خوێنت هەیە، باشترە زیاتر ئەنەناس بخورێت یان ئەو میوانەی كە ڕێ لە خوێنمەیین دەگرن.
ئەم هەواڵە 1363جار خوێندراوەتەوە |