ZNA - هەولێر لە یاریەکەی تری پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ بێتیس بویەوە.
لە ئەنجامدا یانەی بارسا توانی یاریەکە بە لێدانی یەکلاکەرەوە بباتەوە کاتێک دوو تایمی یاسایی یاریەکەدا بە گۆڵێک یەکسانبوون.
لە تایمی یەکەم بەرشەلۆنە گۆڵێکی لە خولەکی 40دا لە ڕێگەی لیڤاندۆڤسکی تۆمارکرد.
لەتایمی دووەمدا، هەردوو یانە لەهەوڵەکانیان بەردەوامبوون بەڵام ڕیاڵ بیتس باشتر دەرکەوتن و تاکوو نەبیل فەقیر لەخولەکی 77 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یاریەکە چووە دوو تایمی زیادکراو.
لە خولەکی 93ی تایمی زیادکراوی یەکەمدا ئانسو فاتی گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنەی کرد و دواتر لە خولەکی 101 مۆرۆن یاریەکەی یەکسانکردە و چووە لێدانە یەکلاکەرەوەکان.
لە لێدوانی یەکلاکەرەوەدا بەرشەلۆنە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەکەی لە بێتیس بردەوە.
بەو بردنەوەیەش بەرشەلۆنە گەیشتە یاری کۆتایی و لە ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 10ی شەو ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |