ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیا، یانەی رۆما لە یاریگای ئۆلمپیکۆ میوانداری یانەی جەنەوای کرد.
لە ئەنجامدا گورگەکانی مۆرینیۆ توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە جەنەوا ببەنەوە.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.
لە تایمی دووەمدا یانەی رۆما هێرشەکانی چڕکردەوە و لە خولەکی 64 پاولۆ دیبالا گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
بەم ئەنجامانە، یانەی رۆما گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە، جەنەواش ماڵئاواییکرد.
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |