ZNA-هەولێر له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاوه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ فرانك ڤاڵته‌ر شتاینمایر سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا، له‌باره‌ی هاریكاری ئاڵوگۆڕی نێوان هه‌ردوو وڵات و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی هاوبه‌ش، كۆبوونه‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 13ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ فرانك ڤاڵته‌ر شتاینمایر سه‌رۆكی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ كۆبووه و گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌هه‌موو بواره‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك پرسی دیكه‌ی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی كه جێگای بایه‌خی هاوبه‌شن، تاووتوێكران.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی هاریكاری و ئاڵوگۆڕی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست و شێوازه‌كانی پێشخستن و فراونكردن له‌بواره جیاجیاكانی ئابووری وه‌زه‌دا كرا، به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات وپێشكه‌وتنی گهلهكانیدا بێت.
ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە |