English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو ھاولاتیان بەر مین کەوتن و یەکێکیان برینەکەی سەختە
2023-01-13 [04:00 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، کە دوو هاووڵاتیی لە شاخی گۆرنۆک لە سنووری قەزای ڕەواندز کە لەگەڵ گرووپێکی شاخەوانی بوون و بەهۆی لادانیان لە ڕێگەی سەرەکی پیادە بەر مین کەوتن.

بەیار باڵەكی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: نزیک کاتژمێر ١:٠٠ نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی١٣ی١ی٢٠٢٣ دوو هاووڵاتیی لە شاخی گۆرنۆک لە سنووری قەزای ڕەواندز بەر مین کەوتن، دواى ئەوەى ئاگادارکراینەوە دەستبەجێ تیمى ئامادەباشى بنکەى بەرگرى شارستانى ڕواندز چووە شوێنى رووداوەکە و بە هاوکارى پۆلیسى خۆجێیی و تیمى تەندروستى هەردوو هاووڵاتییەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەى ڕواندز.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران گووتی: بەپێى ڕاپۆرتى تیمەکانمان هەردوو هاووڵاتییەکە بە ڕێژەى جیاواز برینداربوون، بریندارێکیان لەدایکبووى ١٩٩٨ و دانیشتووى ڕواندزە، سەرى بریندارە و بارى تەندروستى جێگیرە چارەسەرى پێویستى بۆ کراوە، ھەروەھا بریندارەکەی دیکە لەدایکبووى ١٩٩١ و خێزاندارە و دانیشتووى ڕواندزە و فەرمانبەرە لە فەرمانگەى کارەباى ڕواندز، بەهۆى ئەوەى ناوبراو پێى لەسەر مینەکە داناوە قاچێکى لەدەست داوە  بەسەختی برینداربووە، بۆیە لە نەخۆشخانەى ڕواندزەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەى ئاشتى لە سۆران.

ھەروەھا بەیار باڵەكی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هۆکارى ڕووداوەکە لادان بووە لە ڕێگەى سەرەکى پیادەڕۆیى لەگەڵ گرووپى شاخەوانى کە خۆیان ئەندامى ئەو گروپە بوون.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad