English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌
2023-01-13 [04:06 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا له‌ شاری به‌رلین له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد كه‌ گرینگترینیان بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و هه‌ماهه‌نگی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وزه‌ بوون.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاوی كرده‌وه‌: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەڵمانیا له‌ شاری به‌رلین چاوی بە فرانك والته‌ر شتاینمایه‌ر سەرۆک کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ كه‌وت.

ڕاشیگه‌یاند: لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵیییه‌كانی نێوان هەردوو وڵات و پته‌وكردنی زیاتریان كرا، هەروەها تاوتوێی چەند پرسێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی جێگه‌ی بایه‌خ و به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شیان کرا.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ کۆبوونەوەکەی نێوان سوودانی و شتاینمایه‌ر زیاتر قسه‌كردن بوو لەسه‌ر میکانیزمەکانی هاریکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی گەشەپێدان و فراوانکردنی لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری و وزەدا و هه‌روه‌ها بەشداریکردن لە برەودان بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات.

دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنجشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاوشانی شاندێكی باڵای حكوومه‌ت به‌ سه‌ردانێكی دوو ڕۆژه‌ی فه‌رمی گه‌یشته‌ ئه‌ڵمانیا.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ر له‌ جێهێشتنی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندبوو: ئه‌م سه‌ردانه‌مان بۆ ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن چه‌ند لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ئاماده‌كاری بۆ كراوه‌ و سه‌ردانێكی جیاواز ده‌بێت له‌ سه‌ردانه‌كانی پێشووی به‌رپرسان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌ڵمانیا چه‌ندان گرێبه‌ستێكی گرینگ واژوو ده‌كه‌ین.

ڕاشیگه‌یاندبوو: یه‌كێك له‌و بابه‌ته‌ گرینگانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌ڵمانی به‌ ڕژدی تاوتوێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بابه‌تی كاره‌بایه‌ كه‌ گرێبه‌ستێكی ماوه‌ درێژ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (سیمنس) واژوو ده‌كه‌ین بۆ پێشخستنی كه‌رتی كاره‌با له‌ عێراق كه‌ چاودێری و چاككردنه‌وه‌ و به‌دواداچوونی دۆسییه‌ی كاره‌با بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌خۆ ده‌گرێت.

سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو: هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌ ده‌رفه‌ت و گرێبه‌ستی گرینگ ده‌خرێته‌ڕوو و چه‌ند واژوویه‌كی گرینگ ئیمزا ده‌كرێت له‌ بواره‌كانی غازی سروشتی و كه‌رتی پرۆتۆكیمیاوی و گه‌شه‌پێدانی ئابووری و هه‌روه‌ها فه‌راهمكردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ڵمانیایانه‌ی كه‌ دێنه‌ نێو خاكی عێراقه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی كاركردن.





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad