English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماڵێك له‌ بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 6 ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستدا
2023-01-13 [04:09 AM]

ZNA-هەولێر


دره‌نگانی دوێنێ شه‌و به‌هۆی روودانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ماڵێكی‌ شاری بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، شه‌ش ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ سیسته‌می غازی ئه‌و ماڵه‌ روویداوه‌ و بووه‌ته‌ هۆی رووخانی ئه‌و خانووه‌ و زیانی‌ به‌ ماڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری‌ گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجامدا شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ دوو له‌ قوربانییه‌كان منداڵن.

هه‌ره‌چه‌نده‌ تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان، سه‌باره‌ت به‌ هۆكار و ئاماری قوربانییه‌كان هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمییان رانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، گه‌ڕان به‌دوای كه‌سانی دیكه‌ كه‌ گومان ده‌كه‌ن له‌ژێر پاشماوه‌ی خانووه‌ رووخاوه‌كه‌دا مابنه‌وه‌، به‌رده‌وامه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌گوێره‌ی وێنه‌ی ئه‌و خێزانه‌ی له‌و رووداوه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خێزانه‌كه‌ له‌ پیاو و ئافره‌تێكی به‌ ته‌مه‌ن و دوو هاوسه‌ری گه‌نج له‌گه‌ڵ دوو منداڵیان پێكهاتوون.

 

 No description available.

 





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad