ZNA:هەولێر بۆ ئه‌وه‌ی دڵێكی ته‌ندروستت هه‌بێ و بۆڕییه‌كانی خوێن به ته‌واوی له چه‌وری كه‌ڵه‌كه‌بوو پاك بكه‌یته‌وه، كه به‌رپرسن له گواستنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی خوێن بۆ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته، پێویسته زۆر به وریاییه‌وه چاودێری ته‌ندروستیت بكه‌یت، چونكه جه‌ڵته و زۆر كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له خواره‌وه پێنج خۆراكی سیحریتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین، كه چه‌وری ناو بۆڕییه‌كانی خوێن ڕاده‌ماڵێ و له مه‌ترسییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری دوورتان ده‌خاته‌وه.
یه‌كه‌م: سیر، ده‌نكێك سیر بخه ناو خۆراكی ژه‌مه‌كانت، ئه‌مه به باشترین و خێراترین ڕێ داده‌نرێ بۆ پاككردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی خوێن، پزیشكان و زانایانی ئه‌ڵمانیا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به خواردنی سیر كۆڵیستڕۆڵی خراپی ناو خوێن كه‌م ده‌بێته‌وه و چه‌وری كه‌ڵه‌كه بوو ڕاده‌ماڵێ و دڵ ته‌ندروست ده‌كات و له مه‌ترسییه‌كان دوورتان ده‌خاته‌وه.
دووه‌م: هه‌نار، ڕێژه‌یه‌كی زۆر بۆلیفینۆل و ڤیتامین C و دژه ئۆكسید له پێكهاته‌ی هه‌نار هه‌یه، یارمه‌تیده‌ره له به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسیدی نیتریك كه شاده‌ماری دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن ده‌پارێزێ و ڕۆیشتنی خوێن خێرا ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بۆڕییه‌كان پاك ببنه‌وه.
سێیه‌م: ماسی سه‌له‌موون، ڕێژه‌یه‌كی زۆر ترشه چه‌وری ئۆمێگا3ی تێدایه، هه‌وكردنی بۆڕی و مولووله‌كانی خوێن له‌ناو ده‌بات و خوێن پاك ده‌كاته‌وه و ئاستی كۆلیستڕۆڵی خراپ داده‌به‌زێنێت.
چواره‌م: زه‌رده‌چه‌و، بۆ خواردنه‌كانت زیادی بكه، چونكه ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزی پاككردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی خوێن، ڕێ له هه‌وكردن ده‌گرێ و سوڕی خوێن چالاك ده‌كات.
پێنجه‌م: زه‌یتی زه‌یتوون، زۆر به سووده بۆ دڵ و ڕێژه‌یه‌كی زۆر دژه ئۆكسید و پێكهاته‌ی بۆلیفینۆلی تێدایه كه دڵ ته‌ندروست ده‌كه‌ن و كۆلێستڕۆڵی خراپ له ناوده‌بات.
ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە |