ZNA-هەولێر میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، کریستینا لامبریشت وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دەستی لەکارکێشاوەتەوە.
لەو بارەیەوە رۆژنامەی بێڵد نوسیوویەتی، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بەبڕیارێکی کەسی و بەبێ گەڕانەوە بۆ راوێژکاری ئەڵمانیا بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی داوە و هەفتەی داهاتووش دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت.
لە ئێستادا پارتی سۆسیال دیموکرات بەدوای شوێنگرەوەیەک دەگەڕێت بۆ کریستینا بۆ دانانی وەک وەزیری بەرگری ئەڵمانیا.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە پاش هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکرانیاوە کریستینا لامبریشیت، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بەهۆی سیاسەتەکانی و هاوکارییەکانی بۆ کیێڤ لەلایەن راستڕەوەکانی ناوخۆی ئەڵمانیاوە رووبەڕووی رەخنەی توند بووەوە.
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |