English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری وەزیری بەرگریی ئێران لەسێدارە درا
2023-01-14 [08:23 AM]

ZNA-هەولێر


ئێران عەلیڕەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری پێشووتری بەرگریی وڵاتەکەی کە خاوەن وڵاتینامەی بەریتانی و ئێرانی بوو، بە "تاوانی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا" لە سێدارەدا. 

 

ئەمڕۆ شەممە، 14-1-2023، ماڵپەڕی میزانی زمانحاڵی دەزگای دادی ئێران بڵاویکردەوە، سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەکبەریدا جێبەجێکراوە. ئەکبەری تۆمەتبارکرابوو بە "بڵاوکردنەوەی گومڕایی لەسەر زەوی و زیانگەیاندن بە ئاسایشی نێوخۆیی و دەرەکیی ئێران لە رێگەی سیخوڕیکردنەوە."

 

عەلیڕەزا ئەکبەری لە ساڵی 2019 دەستگیرکرا و تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا"ـی درایەپاڵ؛ تۆمەتێک کە خۆی رەتیکردووەتەوە. 

 

میدیای بەریتانی پێشتر تۆمارێکی دەنگیی ئەکبەرییان بڵاوکردبووەوە کە تێیدا دەڵێت، ئەشکەنجەدراوە و ناچارکراوە لە بەردەم کامێرا دان بە هەندێ تاواندا بنێت کە نەیکردوون. 

 

عەلیڕەزا ئەکبەری لەو تۆمارە دەنگییەدا دەڵێت، چەند ساڵێک لەمەوبەر لە دەرەوە ژیاوە و لە لایەن یەکێک لە دیپلۆماتە باڵاکانی ئێرانەوە کە لە گفتوگۆ ئەتۆمییەکاندا رۆڵی هەبووە، بانگهێشت کراوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئێران. 

 

دوای ئەوەی گەیشتووەتە ئێران، بە گوتەی خۆی، تۆمەتبارکراوە بەوەی کاتێک پۆستەکەی هەبووە زانیاریی نهێنیی هەستیاری لە عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاساییشی نیشتمانیی ئێران وەرگرتووە و داویەتی بە بەریتانییەکان.

 

ئەکبەری پێشتر جێگری شەمخانی بوو، کاتێک کە شەمخانی لە 1997 تاوەکو 2005 وەزیری بەرگری بوو. 

 

چەند کاژێرێک دوای ئەوەی نامە دەنگییەکەی ئەکبەری رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە میدیای بەریتانی بڵاوکرایەوە، ماڵپەڕی میزانی زمانحاڵی دەزگای دادی ئێران پشتڕاستیکردەوە کە تۆمەتی سیخوڕیکردن بەسەر عەلیرەزا ئەکبەریدا ساخکراوەتەوە. 

 

میزان لە زاری وەزارەتی ئیتیڵاعاتەوە باسی لەوە کردووە کە "ئەکبەری یەکێک بووە لە دزەپێکەرە هەرە گرنگەکانی زانیاریی ناوەندە ستراتیجی و هەستیارەکانی وڵات" بۆ فەرمانگەی هەواڵگریی نهێنیی بەریتانیا.





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad