ZNA - هەولێر لە دەستپێکی یارییەکانی ئەم هەفتەی خولی ئیتاڵیا و لە یاری لوتکەدا یانەی ناپۆلی پێشەنگ لە یاریگای دێگۆ مارادۆنا میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی دووەمی ڕیزبەندی کرد.
لە ئەنجامدا ناپۆلی توانی بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خانمە پیرەکە بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا یانەی ناپۆلی بە دوو گۆڵی ئۆسیمین و کڤارا لە خولەکی 14 و 39 بە پێشکەوت، دواتر ئەنخێل دی ماریا تاکە گۆڵەکەی یۆڤانتۆسی لە خولەکی 42 تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 55 و 65 و 72 ئەمیر رەحمانی و ئۆسیمین و ئێلماس سێ گۆڵی تریان بۆ ناپۆلی کرد و سەرەنجام یاریەکەیان بردەوە.
بەم سەرکەوتنەش ناپۆلی بەکۆکردنەوەی 47 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزتر کرد و جیاوازیەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆسی دووەم بۆ 10 خاڵ زیادکرد.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |