ZNA – هەولێر
دوای سەردانێکی دوو رۆژەی فەرمی بۆ ئەڵمانیا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە گەڕایەوە بەغدا.
كاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 14-1-2023، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایی بە سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەڵمانیا هێنا و كاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەڕایەوە عێراق.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە ئەڵمانیا و لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک کۆمار و راوێژکاری ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە |