ZNA-هەولێر ئەو کەسانەی قەرزاری پارەی کارەبان و کارەبایان بڕدراوە ئاگادار دەکرێنەوە کە سەردانی فەرمانگەی کارەبا بکەن.
ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای ھەولێر، بڵاوی کردەوە: "ئاگاداری ھاووڵاتیانی سنووری بەرێوبەرایەتیەکەمان دەکەینەوە ئەوانەی بە ھۆی قەرزەوە کارەبایان بڕدراوە، دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکانیان."
کارەبای ھەولێر، ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "ئەوانەی بە ھۆی قەرزەوە کارەبایان بڕدراوە یاخود قەرزی کارەبایان ھەیە ئەوە رۆژی شەممە 14/1/2023 دەتوانن سەردانی بەشی فرۆشیاری ووزەی/1 بکەن مامەڵەکانیان ڕایی دەکرێت."
ئەم هەواڵە 814جار خوێندراوەتەوە |