English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشار ئەسەد: دەبێت تورکیا کۆتایی بە ئامادەبوونی سەربازی لە سووریا بێنێت
2023-01-14 [12:12 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتیی سووریا، لەیەکەم لێدوانی سەرۆکی سووریا لەبارەی نزیکبوونەوەی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق، بەشار ئەەسەد جەختی کردەوە کە هەر جۆرە نزیکبوونەوەیەکی نێوان تورکیا و سووریا بەسەرپەرشتیی رووسیا بۆئەوەی بەرهەمدار بێت، دەبێت لەسەر بنەمای کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازیی تورکیا لە وڵاتەکەیان بێت.

هەر لەوچوارچێوەیەدا، مەولوود چاویش ئۆغڵوو وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە پێدەچێت لەسەرەتای مانگی داهاتوودا لەگەڵ فەیسەڵ میقدادی وەزیری بەرگریی سووریا کۆ ببێتەوە، هەروەک ئەو راپۆرتانەشی رەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتوویەتی: "پێشتر وتمان کە هەندێک پێشنیاز هەیە بۆئەوەی دیدارەکە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەوە گونجاو نییە، بۆیە پێدەچێت کۆبوونەوەکە بکەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو، کاریش لەسەر ئەوە دەکەین کاتەکە دیاریی بکەین".

ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی رابردوو، بەسەرپەرشتیی ڕووسیا سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی ڕووسیا و خولوسی ئاکاری وەزیری بەرگریی تورکیا و عەلی مەحموود عەباس وەزیری بەرگریی سووریا وتووێژی سێ قۆڵییان لە مۆسکۆ ئەنجامدا بۆ تاوتوێ کردنی ڕێگاکانی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا، کە ئەوەش یەکەم کۆبوونەوەی فەرمیی تورکیا و سووریایە لەوەتەی ساڵی 2011 شەڕی ناوخۆی سووریا سەریهەڵداوە.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad